Significant Solutions
هاوکاری متمانەپێکراوت بۆ خزمەتگوزارییەکانی تەکنەلۆجیای زانیاری و خزمەتگوزاری پاڵپشتی کڕیار. خزمەتگوزارییەکانمان بدۆزەوە و پەیوەندیمان پێوەبکە بۆ زانیاری زیاتر.
دەربارەی ئێمە
ئێمە تایبەتمەندین لە دابینکردنی خزمەتگوزاری IT و پاڵپشتی کڕیار، تیمەکەمان پابەندە بە پێشکەشکردنی دەرئەنجامی ناوازە بە کارەکەت.
خزمەتگوزاریەکانی ئێمە
خزمەتگوزاری تەکنەلۆژیای زانیاری
ئێمە کۆمەڵێک خزمەتگوزاری گشتگیر دابین دەکەین کە تایبەتن و گونجێندراون بەپێی پێداویستیەکانی تۆ . خزمەتگوزاریەکانمان بریتین لە:
- ئێمە دەتوانین خزمەتگوزاری گەشەپێدانی ماڵپەڕ پێشکەش بکەین بۆ یارمەتیدانی کۆمپانیاکان وکڕیاران لە دروستکردن و دیزاینکردن و کردنەوەی ماڵپەڕی پیشەیی کە پێداویستییە تایبەتەکانیان دابین دەکات. پەرەپێدانی ماڵپەڕە تایبەتمەندەکان لە سەرەتاوە، بەکارهێنانی سیستەمی بەڕێوەبردنی ناوەڕۆک، پێشکەشکردنی تێمپلەیتەکانی وێب سایت.
- ئێمە دەتوانین خزمەتگوزاری دروستکردنی ناوەڕۆک پێشکەش بکەین بۆ یارمەتیدانی کۆمپانیاکان و کڕیاران لە دروستکردنی ناوەڕۆکێکی کوالێتی بەرز کە کڕیار دەکاتە سەنتەر و ئامانجەکانی بازاڕکردنیان بەدەست دەهێنێت.
- دیزاینی UI/UX : دەتوانین باشترین ڕێگاچارە و دیزاینت پێشکەش بکەین لەم بوارەدا ، تیمەکەمان شارەزایی بەدەستهێناوە لەکارکردن لە چەندەها وێبسیاتی جیاواز ، لە ڕووکاری مۆبایل و دیسکتۆپ ، و چەندەها رووکاری تر ، دیزاینێکی شادیهێنەرت بۆ دروست دەکەین کەلەگەڵ ئامانجەکانی کارەکەت بگونجێ ، چ ڕووکاری مۆبایل یان ئەپلیکەیشنی کۆمپانیاکەت ، ناسنامەی براندەکەت دەهێڵینەوە بۆ گەیشتن بە کڕیارانت بە گونجاوترین شێوە.
- ئێمە دەتوانین خزمەتگوزاری وەرگێڕان پێشکەش بکەین بۆ یارمەتیدانی کۆمپانیاکان و کڕیاران بە شێوەیەکی کاریگەر پەیوەندی بکەن لەگەڵ جیهانێکی کراوە و پڕ لە زانیاری لە زمانەکانی ئینگلیزی و عەرەبی و وەرگێڕانی بابەتاکانتان بۆ بکەین بە زمانی کوردی و بە پێچەوانەشەوە.
خزمەتگوزاری پاڵپشتی بەکارهێنەران
ئێمە دەتوانین خزمەتگوزاری پاڵپشتی سەرهێڵ پێشکەش بکەین بۆ یارمەتیدانی کۆمپانیاکان و کڕیاران بۆ دابینکردنی یارمەتی و پشتیوانی دەستبەجێ بۆ کڕیارەکانیان لە ڕێگەی کەناڵە دیجیتاڵییە جۆراوجۆرەکانەوە، وەک ئیمەیڵ، چاتی ڕاستەوخۆ، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ئەپەکانی نامەگۆڕینەوە، دابینکردنی چاتی ڕاستەوخۆ بۆ کڕیاران.
باشترکردنی ئەزموونی کڕیارەکانت و ئاسانکردنی پرۆسەی پاڵپشتیکردنیان لە ڕێگای ستاف و پرۆگرامە تایبەتەکانمانەوە، لەوانە:
- ڕاژەی بەژداربووان: گەیاندنی یارمەتی کاریگەر و خێرا بۆ بەکارهێنەرانت، دڵنیابوون لەوەی کێشەکانیان بە شێوەیەکی دروست چارەسەر دەکرێت.
- سیستەمی تیکت: کارکردن لەسەر پرسیار و داواکاریەکانی کڕیارەکانت و داواکاریی خواستەکانیان و دابینکردنی بە شێوەیەکی ئاسان، و تۆمارکردنی هەموو بەرەوپێشچونەکان لە تۆمارێکی ڕوون و بە بەهادا
- چاتی ڕاستەوخۆ: وەڵامی کریارەکانت بدەرەوە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ پێشکەشکردنی هاوکاری هەنووکەیی بێ دابڕان
- گەشەپێدانی زانیاری: زانیاری تەواو بگەیەنە بە کریارەکانت لەڕێگای سەرچاوەکانی خزمەتگوزاری کەسیدا، لەوانە پرسیارە باوەکان، فێرکاری و ڕێنمایی.
- ڕاپۆرت و شیکردنەوە: بەدەستهێنانی زانیاری پڕ بەها دەربارەی کاردانەوەی کڕیارەکان بۆ بەرهەمەکانت ، و پاڵپشتیکردنت لە باشترکردنی بەرهەمەکانت، و دیاریکردنی ئەو لایەنانەی کە دەکرێ بەرەو پێش ببرێت
بۆچی سیگنیفیکانت سولوشنس هەڵدەبژێریت؟
شارەزایی

تیمەکەمان لە کەسانی کارامە پێکهاتووە کە یارمەتیت دەدات لە گەیشتن بە ئامانجەکانت
کارکردن بەو شێوەیەی لەگەڵ تۆ دەگونجێت و زیاتر خزمەتی بزنسەکەت دەکات

کاردەکەین لەگەڵ تیمەکەت بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی خوازراو کە بۆ کارەکەت شیاوبێت
دەستنیشانکردنی بەرەوپێش چونەکانت بە شێوەیەکی سەرکەوتوو
تیمەکەمان شارەزایی هەیە لە پێدانی ڕێگاچارەی گونجاو بۆ زیادکردنی توانای تیمەکەت لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریە بنەڕەتیەکانت
پەیوەندیمان پێوە بکە
پەیوەندی بکە: ئەمڕۆ پەیوەندی بکە بە سیگنیفیکانت سۆلوشنس بۆ هەموو خزمەتگوزارییەکانی تەکنەلۆژیای زانیاری و پێداویستیەکانت لە پاڵپشتی بەکارهێنەران. ئێمە لێرەین بۆ یارمەتیدان و پێشکەشکردنی چارەسەری ڕێگا چارەی گونجاو.
پەیوەندیمان پێوە بکە
info@significantsolutions.net
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ وێبسایتی significantsolutions.net
2023